سلێمانی لە ساڵیادی بونیادنانیدا پیرۆزبایی ناوێت،دەبێت نازی هەڵبگیرێت و خزمەت بکرێت
سبەی ساڵیادی بونیادنانی شارە حەیاتەکەیە و تێپەڕینی ٢٤٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا،لە ئێستادا سلێمانی نە پیرۆزبایی دەوێت، نە پیاهەڵدان و قسەی ڕەونەقدار و شایی و لۆغان و هەندێک فێستیڤاڵی بێسوود،بەڵكو خەمخۆر و دڵسۆزی پێویستە.
سلێمانی پێویستی بەوەیە هەمووان ململانێ بکەن بۆ کاراکردنەوەی جوڵەی بازرگانی و دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری و پرۆژە ستراتیژییەکان. دەبێت زیاتر لە خەمی قبوڵکردنی ڕای جیاواز و فراوانکردنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و پاراستنی ناڕازییان دابین.
ئەم شارە نازدارە پێویستی بەوەیە ئیدارەکەی ببێت بە نموونەیەکی جوان و ئەوانی دیکە چاوی لێ بکەن. پێویستی بەوەیە ئەو نادادپەروەرییە جوگرافییەی بەرامبەری دەکرێت کۆتایی پێبهێنرێت، تاوەکو متمانەی خەڵکەکەی بەدەست بهێنیت، نەک وەک نموونەی شکستخواردوو ببینرێت و خەڵک بێهیوای لێ بێت،چونكە دۆخێکی سەختی ئابووری و گرانی کارەبا و بەنزین و نەوت و پێداویستییە بنەڕەتییەکانسەرباری کێشەی موچە، بڕسکی لە خەڵکەکەی بڕیوە،هاتنە سەرخت وپلانی زۆر جدی دەوێت.
سلێمانی، ئەو شارەیە دەبێت نازی هەڵبگریت و کار و خزمەتی بکرێت و شانازی پێوە بکەیت. دەبێت ئاگات لێی بێت و ژێرخانی ئابووری و ڕۆشنبیری و کلتووری و فەرهەنگی و ئەدەبییەکەی بەهێز بکەیت؛ ئەگینا خاوەنی وزەیەکە پشت لە هەر لایەک بکات، ئەو لایە هەرگیز ناتوانێت بە ئارامی بنوێت، سەرئەنجام لاواز دەکات.
هەموو ئەو لایەن و میدیایانەش هەوڵی ناشیرینکردنیان دا، ئەنجامیان نەبوو؛ بۆیە بەهێزی و ئارامیی هەرێم بەندە بە ئارامی و بەهێزی سلێمانییەوە. هەتا سلێمانی بەهێز و ئارام نەبێت، ناتوانیت بیر لە کوردستانێکی ئارام و کاریگەر بکەیتەوە.
لە دوای کاراکردنەوەی پەرلەمانەوە، لە ڕۆژی ٤/١١/٢٠٢٦، قسە و باسی جیاواز لەسەر دوو هەرێمی و دوو ئیدارەیی بۆ سلێمانی و ئەم ناوچەیە دەکرێت،بەڵا ڕاستیەك هەیە نابێت بشارێتەوە: دەبێت بیر لە گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەبردن و حوکمڕانی بکەینەوە، کە ناعادالەتیی جوگرافی و ئیداری تێدا نەبێت،تاوەكو لە خولانەوە بەدەوری خۆمان وئەم چەقبەستویەیی ئیداری وسیاسیە بێینە دەر،لەكۆتایدا قسەی حسابی ئەوەسە یەکێتی، وەک حیزبی فەرمانڕەوایی ئەم ناوچەیە، دەبێت زیاتر لە پارتی خۆی بە خاوەنی هەموو کوردستان بزانێت؛ چونکە ڕووبارێک خوێن و شەهیدی داوە بۆ هەموو کوردستان.
چۆمان محمد
۲٠۲٦/۱۱/۱۳
116 جار خوێندراوەتەوە