بەرپرسانی هەرێم بەئاشكرا لەمانگی یەكی ئەمساڵدا وتیان زامنی (12) مانگەكەی
ئەم ساڵ كراوە و رێكەوتوین لەگەڵ بەغداد، لەو ساتەشدا ئێمە گومان و ترسمان هەبو لەڕاستی
ئەم لێدوانانە و بنەما و ئەسڵی كێشەنمان باسكرد، بینیمان تەنها چوار مانگ ئەم بەڵێنە
بڕی كرد، لە ئێستادا كێشەی جدی بۆ موچەی مانگی پێنج و مانگەكانی دوایی دروست بوە، وەزارەتی
دارایی عێراق زۆر بە ئاشكرا دەڵێت هیچ رەسیدێكتان نەماوە، حكومەتی هەرێم هیچ ئەركێك
وەك بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەكردوە لەڕوی (رادەستكردنی داهات و ئیراداتی نەوتی
و نانەوتی و رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیایی سۆمۆ وپرسی تەوطین).
بڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێچەوانەی دەستوری
هەمیشەیی عێراق و بڕیارەكانی دادگایی فیدراڵیە، چونکە ئەم هەنگاوە یەكسان مامەڵەكردن
و هاوشێوە سەیركردنی فەرمانبەرانی هەرێم و بەغداد نیە، پاشان هیچ مافێك نەدراوە بە
حكومەتی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵیشەوە ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەركی بەجێنەگەیاند
ئەوا موچە ببڕن، بۆیە گەر حكومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ نانێرێت یاخود نەوت و داهاتی
رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ ناكات یاخود هەنگاونانێت بۆ پرسی تەوطین، ئەوە چەندین
ئامراز لەبەردەست حكومەتی عێراقە بۆ فشار لەسەر حكومەت لەروی یاسایی بۆ ناچاركردنی حكومەتی هەرێم بەم كارە نەك راستەوخۆ
دەست ببات بۆ بڕینی موچەی موچەخۆران وخانەنیشینان، بەتایبەت بابەتی خانەنییشینی لەدەرەوەی
هەمو ململانێی و ناكۆكیە یاساییەكانە، زۆر رێگەو هەنگاو هەیە لەروی یاسایی وسیاسی و دیبلۆماسی
بگیرێتەبەر بۆ بەرگرتن لەم هەنگاوە مەترسیدارەیكە دەیانەوێت بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا بیان هێنن، ئەم قسانەش نە پاكانەیە نە
پارێزگاریە لەم دزی و راوڕوت و ناشەفافیەی لەم هەرێمەدا دەگوزەرێت.
179 جار خوێندراوەتەوە