پرۆژەی غازی هەرێم دەبێتە نیعمەت بۆ خەڵك یاخود نەهامەتیەكی تر؟

‎غاز وەك سەرچاوەیەكی وزە و سامانی سروشتی رۆژ بەرۆژ وهەنگاو بە هەنگاو، دەبێتە كەرەستەیەكی پێویست وهەنوكەی و سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، بەهۆكاری گرنگیەكەی و رەهەندی سیاسی وئابوری  و هەرێمی ونیودەوڵەتی هەیە لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی، بۆیە كاریگەری لەسەر تاك بە تاكی كۆمەڵگا هەیە ،ئەم بنەما و بۆچونانە یەكجار گرنگە غاز بكرێتە دەستكەوت و پرۆژەیەكی نیشتیمانی لەخزمەتی هەمواندا تاوەكو وەك نەوت نەبێتە كەرەستەیەك كە سودی راستەوخۆی نەگەیاند بە هاوڵاتیانی هەرێم .

 

گرنگرتین بنەماكان بۆ ئەم پرسە بریتین لە:

 

‎1- غاز و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمەوە پرسیكی یەکجار هەستیارە و ئاسان نیە، ‎ئیدارەدان ودەست بردن بۆ ئەم پرسە بە تاكڕەوی ناكرێت هێزێك یاخود لایەنێك هەنگاوی بۆ بنێت.

 

‎2- فرۆشتنی غازی ھەرێمی کوردستان  پێویستی بە ئاگاداری وهەماهەنگی گفتوگۆ هەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق، ئەو ھەڵانەی لە فرۆشتنی نەوت کرا نابێت لە فرۆشتنی غاز دووبارە بکرێتەوە و باری ھاوڵاتیان و مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان قورستر بکرێت،بە واتایەكی رونتر ناكرێت غازیش بە دەرد و دەرئەنجامی نەوت ببرێت.

 

‎3- دەستەبەری بەهێزی سەربەخۆی ئابوری هەرێمی كوردستان تایبەت بە نەوت و غازەوە بریتیە لە شەفافی وئاشكرایی گرێبەستەكان و داهاتەكەشی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتی داهاتی گشتی بێت.

 

‎4- غاز  لەئێستادا رەهەندی هەرێمی ونێودەولەتی هەیە،بەبێ دیراسەوهەڵسەنگاندن ناكرێت جوڵە بكرێت وبانگەشە ئەوە بكەین دەبینە سەرچاوەی وزەوغاز بۆ ئەوروپا.

 

‎6- غاز كاتێك پێویستە بیر لە هەناردنی بۆ دەرەوە بكرێت كە پێداویستی ناوخۆ دابین بكات كە لە ئێستادا غاز بەشی تەواوی هەرێم ناكات..

452 جار خوێندراوەتەوە