دو ساڵ پێش ئێستا پێشبینی ئەوەمان كرد داهاتی ناوخۆ دەبێتە
كێشەیەكی گەورەی نێوان هەرێم و بەغداد، تائێستاش
ئەو گرێیە نەكراوەتەوە..
زیادكردنی داهاتی ناوخۆ لەڕێگەی باج و رسومات وكرێی
خزمەتگوزاریەكان لەهەرێمدا لەدواین كابینەی حكومەت بەبێ بڕیاری پەرلەمان بۆتە
سەرئێشەیەكی گەورە، وەک دەردەكەوێت كاسبی بۆ حكومەتی عیراق بكەن، چونكە عێراق
داوای نیوەی كۆی داهاتی ناوخۆ دەكات..
بەدرێژایی دوساڵی رابردو دەتوانرا ئەو باج ورسوماتەی بە بڕیاری
حكومەت زیادكراوە هەر لەڕێگەی حكومەت یاخود پەرلەمان سەرجەم باج و رسومات وەكو
عێراق لێبكەن وكەمبكەنەوە، بەڵام ئەمەشیان نەكرد، بەپێی هەمو پێوەرێك دەبو ئەم
هەنگاوە بنێن، بەڵام كە كە نەیانكردوە دیارە هەرچاویان لەسەر ئەوەیە بەردەوامی
بدەن بەكێشەكان..
جیاوازیەكی زۆر لەنێوان حكومەتی هەرێم و بەغداد هەیە بۆ
چوارچێوەی رادەستكردنی لە (50%)ـی داهاتی ناوخۆ، عێراق دەڵیت نیوەی سەرجەم داهاتی
ناوخۆ، هەرێمیش دەڵێت نیوەی داهاتی فیدراڵی و گومرگی، تا ئەم ساتە کێشەكە لەنێوان
هەردو حكومەت ماوەتەوە وەك لەمپەرێك بۆناردنی موچە، لەپاڵ كێشە گەورەكەدا كە پرسی
نەوتی هەرێمە..
داهاتی ناوخۆ ناشەفافە، بەداخەوە نە خەڵکی هەرێم نە حكومەتی
عێراقیش باوەڕی بەو ژمارانە نیە، داهاتی ناوخۆ بەگشتی وەك داهاتی نەوت بۆتە
كەرەستیەكی باش بۆ دەوڵەمەند بونی كاستە سیاسیەكەی هەرێم، هیچ متمانەیەك نیە بۆ
سودی گشتی خەرج بكرێت..
166 جار خوێندراوەتەوە