لەڕێکەوتی 30/4/2025 نوسراوێك لەلایەن بەرێز
محەمەد سلێمان لە لیستی نەوەی نوێ، ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم كراوە كەخۆی ناساندوە
وەك (سەرۆكی كاتی پەرلەمان و سەرۆكی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
كوردستان)، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە هەڵوەشاوە دادەنرێت
و پێویستە فەرمانی هەڵوەشانەوی بۆ دەربكرێت، لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە، ئەم نوسراوە
قسەی حسابی زۆر هەڵدەگرێت، بەڵام بەسەرنجدان لە ماددە و بڕگە یاساییەکان و
تایبەتمەندی دامەزراوەكان هیچ بنەمایەكی نیە، جگە لە موزایەدەكردن، وە خۆدەربازكردنە
لە بەرپرسیاریەتی سیاسی.
گوایە نەوەی نوێ
خاوەنی زۆرترین كورسی پەرلەمانی ئۆپۆزیسیۆنە، چونكە بەرێز سەرۆكی بەتەمەنی
پەرلەمان بۆ یەكەم دانیشتن، لەماوەكانی رابردوودا دەستی لەكاركیشایەوە، خێرە ئێستا
ئەم ناونیشانە بێ پایە و پێگەی داوەتەوە بەخۆی بۆ داواكردنی هەڵوەشانەوەی
پەرلەمان، لە هەموو ئەمانە گرنگتر بەڕێزانی نەوەی نوێی خۆیان بەشێك بوون لە
دانیشتنی 2/12/2024 سوێندی یاساییان خواردوە، سەرۆكی كاتی خۆی كۆبونەوەی بەكراوەیی
جێهێشتووە ئیستا دەڵێن كۆبونەوە نەكراوە وخولی شەشەم بەهەڵوەشاوە دادەنرێت.
سەرباریی ئەوەی بەپێی بڕگەی چوار لەماددەی 10 لەیاسای سەرۆكایەتی هەرێم پێویستە
لەماوەی 45 رۆژ دوای رۆژی هەڵبژاردن هیچ كۆبونەوەیەك نەكرابێت پەرلەمان
هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام كۆبوونەوە كراوە لە 2/12/2024ئەندامان سوێندی یاساییان خواردووە، تەنها هەڵبژاردنی دەستەی
سەرۆكایەتی پەرلەمان مابوو كە دەرگای خۆپاڵاوتنیان كردوە، بۆیە مادام برادەرانی
نەوەی نوێی ئەم خولە پەرلەمانیان بەهەڵوەشاوە لا حسابە، باشترین كارێک بیكەن
نەچنەوە ناو پەرلەمان، لەبەرامبەردا رێگە چارەی یاساییی بۆ كۆتایهێنان بەم
چەقبەستوییەی پەرلەمان لەپەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی یاخود دادگاكانی هەرێم
پێویستی بەوردبینی و دیراسە هەیە
بۆیە پێویستە
هێزەكانی دەرەوەی یەكیتی وپارتی بیر لەهەنگاویی سیاسیی بكەنەوە چیتر تەماشاچی
دۆخەكە نەبن.
193 جار خوێندراوەتەوە