هاوتاكردنی موچەی خانەنیشینان سەپێنراوە لەسەرتان مەیكەنە دەستكەوت

 

 

یاسای خانەنیشینی یەکگرتو ژمارە (9) لە ساڵی (2014)ـوە لە عیراق دەرچوێنراوە، زیاتر لە (10) ساڵە حكومەتی هەرێم ئامادەنەبوە جێبەجێی بكات، زیاتر لەوەش لە مانگی (11)ـی ساڵی (2022) دادگای فیدراڵی عێراق بریاردراوە بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشینی یەكگرتوی عێراق و هاوتاكردنی خانەنیشینی هەرێم وەكو بەغداد، بەڵام حكومەتی هەرێم ڕێگربو لەوەی ئەم یاسایەی عێراق لە پەرلەمانی كوردستان (انفاذ) بكرێت، رێگربو لەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجی ببێت، دیسان ڕێگربو لەم كابینەیەدا سندوقی خانەنیشینی دروست بێت، ئێستا بەچ ویژدان و ڕویەكەوە دێن بەدەستكەوت دەیفرۆشنەوە بە خانەنیشینان، ئێوە هەر لەبنەماوە حسابتان بۆ خانەنیشینان نەكردوە و فەرامۆشتان كردون، ریزبەندی دابەشكردنی لیستی موچەی رابردوتان شایەتە كە هەمیشە خانەنیشین لە كۆتایی لیستەكەدا بون، بۆیە ئەم هاوتاكردنە سەپێنراوە لەسەرتان هیچ خواستی خۆتانی تێدا نەبوە، چونکە هەم یاسابونی هەیە هەم بریاری دادگای فیدراڵی، لە هەموشی گرنگتر پارەكە بەغداد دابینی دەكات نەك لەگیرفانە شەق و شرەكەی ئێوە بێت.

دیسان ئەم راستی و قسانەش دەكەین، پێمان دەڵێن ئێوە خائین وخۆفرۆشن، ئیوە دژی حكومەتی خۆتانن، ئێوە لە حكومەتن مافی رەخنەو وتنی راستیتان نیە بۆیە دەستکەوتێک بۆ توێژی خانەنشین بەهاوتاکردنی موچەکانیان بەدیهاتبێت سەرچاوەکەی یاساو بڕیاری دادگای فیدراڵیە نەک دەسەڵاتی هەرێم.

262 جار خوێندراوەتەوە