گرێبەستی ئەلکترۆنی كڕین و فرۆشتنی ئۆتومبێل و ماتۆرسکیل هەنگاوێكی نایاساییە

لە ژیانی ئێستاماندا زۆر كێشە روبەڕوی هاوڵاتیان دەبێتەوە لەباری تۆمارنەكردنی ئۆتۆمبێلەکەى لە هاتوچۆ ، ئەوەش بەهۆى مردنی فرۆشیار یاخود ئامادەنەبونی بە تحویل كردنی، ئەم رێگایەی وەزارەتی ناوخۆ گرتویەتیەبەر وەك لە رونکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا هاتوە، زۆر كێشە بەرۆكی هاوڵاتیاني گرتوە چارەسەری دەكات و ئاسانکارییە بۆ خەڵكی، بەڵام ئەم بریارە چوار كیشەی سەرەكی یاسای هەیە بریتین لە:

 

یەکەم_ ئەم بڕیارە پێچەوانەی ماددەیەكی رون و ئاشكرای یاسای هاتوچۆی بەركارە لە هەرێم، چونکە چۆن دەكرێت بە رێنماییەک کارکردن بە یاسای ژمارە (86 ی ساڵی 2004) بوەستێنرێت، چونکە لەیاساكەدا بەڕونی باسی كڕین و فرۆشتنی بەردەم ئەفسەری هاتوچۆ دەكات، دەبێت فرۆشیار خۆی یاخود بریكاری ئامادە ببێت. بۆیە ئەم هەنگاوە دەكرا لە هەمواری یاسای هاتوچۆ یاخود دەرچواندنی یاسایەكی نوێ جێگیر بكرێت.

 

دوو_هەر بڕە پارەیەك وەزارەتی ناوخۆ دیاری دەكات بۆ ئەم گرێبەستە پێی دەوترێت رەسم، كە ئەم پرسەش دەبێت بە یاساى رەسم و پارە بسەپێنرێت بەسەر هاوڵاتی بەپێ دەستوری عێراق.

 

سێ_ئەم بڕیارە لەڕوی كاروباری دادگاكانیشەوە هیچ بنەمایەکى نیە، چونکە  بەپێی بریارەكانی دادگای پێداچونەوەو بنەما یاسایە جێگیرەكان  گرێبەستی ئەلیكترۆنی بەتایبەت ئەو گرێبەستانەی دەرەوەی بەردەم ئەفسەری هاتووچۆی تایبەت بە تۆماركردن پووچەڵن، واتا یاسا حسابی یان بۆ ناكات یان دادگاش ناتوانێت بڕیاربدات بەتملیكی ئۆتۆمۆبیلی فرۆشراو.

 

چوار_لەڕوونکردنەوەی هاتوچۆی هەولێردا ئاماژە بەوەدراوە کە لەباری مردنی فرۆشیار، ئەگەر گرێبەستی ئەلکترۆنی بکرێت لە فەرمانگەی یاسایی هاتووچۆ پشتڕاست بکرێتەوە لەماوەی دیاریکراوی خۆی پێشکەش بکرێت، مافی میراتگرەکانی مردوەکەی بەسەر نامێنێت کەئیستا ئەوکێشەیە زۆر باوەو خەڵکێکی زۆر ئوتومبێلی کەسانی مردوویان لایە و ناتوانن بیخەنەسەر ناوی خۆیان، ئەم تێروانینە پێچەوانەی یاسای باری كەسێتی و بابەتی میراتە، بۆیە لەم روەوە پێویستی بە هەمواری یاسا هەیە بە یاسا ئەمە بێبەشكردنی وەرثە جێگیر بكرێت.

بەداخەوە رێزگرتن لە یاساو دامەزراوەی پەرلەمان لە قۆناغێکی خراپدایە، ئەگینا وەزارەتی ناوخۆ چۆن ھەنگاوێکی لەم چەشنە دەنێت بەبێ پەرلەمانی کوردستان!.

761 جار خوێندراوەتەوە