لامەرکەزیەت بەمجۆرە نابێت...بریاری مەرکەزی بە رەنگی لامەرکەزی

زیاتر لە دوو ساڵ تێدەپەرێت بەسەر كابینەی نۆیەم،هەنگاوەكانی بۆ چەسپاندنی لامەركەزیەت زۆر سست و لاواز بوە، بریاربوو حكومەت بە پێرەوێكی گشتگیر لەسەرجەم وەزارەت و بوارەكان دەسەلات دابەشبكرێت یاخود شۆربكرێتەوە بۆ پارێزگار و بەرێوبەرەگشتیەكان.

 

 
شانبەشانی ئەوەش یاسای پارێزگاكان وچەند وەزارەتێك هەموار بكرێت، نەك ئەم رێكارانەمان نەبینی بەپێچەوانەوە ئێستا وا باسدەكرێت وەزارەت  بە وەزارەت یەك یەك دەسەلات شۆڕ بكەنەوە، تەمەنی كابینەكە تەواو دەبێت هەندێك وەزارەت دەسەڵات شۆڕناكەنەوە، وەزیری حزبێك چاوەڕێ دەكات وەزیری حزبەكانی تر دەستپێبكەن، بۆیە پێوستبوو بەیەك پێڕەو و بەگشتگیری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران دەربچوێنرێت.


بریاری دەستەی وەبەرهێنان نوێترین جوڵەی لەوجۆرەیە کە باسکرا لە بەرواری (1/8/2021 بەنوسراویان ژمارە3885)بریاری داوە دەسەلاتی مۆلەتی وەبەرهێنان بدرێتەوە پارێزگاكان لەقۆناغی سەرەتادا، لێرەدا گومانەكان زیاتر دەكات بەئاڕاستەیەك كە ئەمانە نیەتیان خزمەتی گشتی و ئاسانكاریان نیە بۆخەلك و نەهێشتنی رۆتین، وادەخوێنرێتەوە زیاتر بۆ داگیركاری زەوی و تەخشان و بەهەدەردان بێت، چونکە زۆر پرسی تر هەبوون دەكرا بە پێشینە وەربگیریت و كارئاسانی بۆ خەلك تێدایە ورۆتین كەمدەكاتەوە، ئەم بریارەش لامەركەزیەتی تەواوەتی تیدا نیە، چونکە بۆ مۆلەتی وەبەرهێنان لە قۆناغی وردبینی یاسای و نەخشەی وەبەرهێنان دەبێت بگەرێنەوە بۆ پایتەخت وهەولێر، ئەمە دژە لەگەڵ بنەماكانی لامەركەزیەت، چونکە پێویست بوو دەسەڵات بدرێتەوە پارێزگا،بەڵام لەژێر چاودێری پایتەختدا بێت.

 

تێبینی: ئێمە بەهەموو شێوەیەك پالپشتی هەنگاو بریارو جوڵەیەكین بۆ خزمەتی چەسپاندنی بنەماكانی لامەركەزیەت

 

1219 جار خوێندراوەتەوە