زیاد لە 10
ساڵە حكومەتی هەرێم بەپێی یاسای بودجەكانی عێراق وسەرجەم رێكەوتنەكانی لەگەڵ بغداد
وبریاری دادگای فیدراڵی، پێویستە نەوت رادەست بكات،دواین قسەی حكومەتی عێراقیش
جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانی هەرێم لەپێناوی ناردنی موچەی مانگی 6،بەڵام
تا ئەم ساتە رادەست نەكراوە.
زیاتر خۆی لەم
هۆكارانەدا دەبینێتەوە:
1_ئیرادەیەكی سیاسی جدی نیە بۆ فرۆشتنی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای
سۆمۆ،بۆچونێك لە هەرێمی كوردستان بونی هەیە كە زیاتر پارتی ڕابەرایەتی دەكات
رێكەوتن لەگەڵ بغداد بە تسلیم بون ودژایەتی قەوارەی هەرێم ولاوازكردنی دەیبینێت،
لەكاتێكدا هەرێم نەوت دەداتە سۆمۆ بۆ فرۆشتنی نە كێلگەكانیان رادەست دەكەن،نەوەك
گرێبەستەكانی خۆیان كۆمپانیا بیانیەكان دەكەنە هاوبەش وشەریكی بەرهەمهێنان.
2_جۆری ئەو گرێبەستانەی لەرابردودا كراون لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان
وناوخۆیەكان،وایكردوە كۆمپانیا بیانیەكان ببنە هاوبەش وخاوەنی نەوت وكێڵگەكانی
هەرێمی كوردستان بۆیە بێ رەزامەندیان ئەستەمە پرسی نەوت چارەسەر ببێت با هەردوو
حكومەتیش رێکكەوتبن.
3_بونی
فشاری هەرێمی وئیقلیمی بەتایبەت توركیا بەهۆی ئەوەی پێشتر گرێبەستی پەنجا ساڵەی
لەگەڵ هەرێم هەبوەو نەوتی هەرێمیش بە بەندەری جیهانی توركی دەڕوات بۆیە پیشبینی
كراوە قسە وبۆچونی خۆی هەبێت بۆ ئەم پرسە.
4_ئەو
شێوازەی ئیدارەدانەی ئێستای نەوت ئاسانترین ڕێگایە بۆ بەدەستهێنانی پارەیی خەیاڵی
بۆ كرینی فرۆكە وباخیرەی تایبەت وزانكۆ وتەلەفزێونی ئاسمانی وراگەیاندن وهێزی
تایبەت وكڕینی دەنگی ناڕازی بۆیە بە ئەستەم دەستبەرداری دەبن.
5_ بۆچونێكیش
هەیە پێیان وایە دۆخی عێراق وناوچەكە تێك دەچێت،بۆیە یاری بەكات دەكەن ئەوكات
بەسەربەخۆ دەست دەكرێتەوە بە فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆ.
318 جار خوێندراوەتەوە