حكومەتی هەرێم هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێگا دەكات یاخود كار بۆ هەڵوەشاندنەوەیان دەكات؟

پارتی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی پارێزگا دەكاتەوە یاخود هەڵیدەوەشێنێتەوە؟؟

ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2018 وە ماوەی یاساییان بەسەرچوە،پاش ئەوەی دادگای فیدرالی لەبەرواری 24ی 9ی 2023 بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی خولی ئەنجومەنی پارێزگاكان، هەرێمی كوردستان لەبری ئەوەی پەیوەست بێ بەم بڕیارە، هاتن ئەنجومەنەكانیان هەڵپەسارد و هێشتیانەوە بەبێ كۆبونەوە و بڕیار و كاركردن، تەنها موچەیان وەردەگرت، لەكاتێكدا پەیوەست بون بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنیان كرد، ئێستاش حكومەتی هەرێم پاش تێپەرینی دوو ساڵ و چەند مانگێك لەرێگەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەبەرواری 23ی 9ی 2025 بەنوسراویان ژمارە ١١٧٦٠ داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەكات زانیاریان لەسەر ناوی ئەندامانی ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان و ساڵی خزمەتیان لەپێناوی هەواڵەكردنیان بۆ خانەنشینیان ئەمەش بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان، ئەم نوسراوەش بە فەڕمی كۆتایی هاتنە بە كاركردن و مانەوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەپێی یاسا سەرۆكی حكومەت پابەندە بەدیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن، بۆیە یا دەبێت هەڵبژاردن بكرێتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان، یان بە میكانیزمێك پرۆژە یاسایەك ئامادەبكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی و بیر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیەكان بكرێتەوە، لەم نیوەندەشدا یان دەكرێت بێ گوێدانە مادە و بڕگە یاسایەكان ئەم دۆخە ئاوا بەم شێوەیە بەردەوامی پێبدەن كەس لەخەمی یەكلاكردنەوەی ئەم پرسەدا نەبێت، یان پێویستە یەكێتی وپارتی و كۆیی حیزبەكان قسەیەكیان بۆ وتن هەبێت ..
چۆمان محمد

290 جار خوێندراوەتەوە