یادی كۆچی دواییی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بۆ پیرۆزكردن وفرۆشتنەوەی خەباتەكەیەتی؟
هەموو ١٩ی ئایار یادی مەرگی پیاوێكی گەورەی نیشتمان دەكەینەوە،ئەویش رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە،مێژوو و سەرگوزشتی ئەم مرۆڤە گەورەترە لەوەی تەنها بە ناوی بزووتنەوەیەك یان لایەنێكەوە پەیوەست بكرێت. ئەو وەك كارەكتەرێكی كاریزمایی و سیاسییەكی حەكیم، بەشێكی دانەبڕاوی مێژووی خەباتی گەلی كوردە.
بۆیە نابێت تەنها بكرێتە موڵكی گۆڕان یان یەكێتی، یان سنوردار بكرێت بە ناوچە و شارێكی دیاریكراو؛ چونكە ئەو هی هەموو نیشتمانە،
یادكردنەوەی تیروانین وتێكۆشان و، نیشتیمانپەروەریەكانی، نە بۆ پیرۆزكردنە و نە بۆ فرۆشتنەوەی خەبات و قوربانیەكانیەتی. بەداخەوە ئەمڕۆ خەریكە وێنەكە بەرەو ئەوە دەروات،بەلكو یادكردنەوەی بۆ رێگریكردنە لەداگیركاری مێژو،بۆ ریگریكردنە لەنادیدەگرتنی خەباتی هەموو شۆرشگێروسەركردەكان،چونكە
ئێستا نە تەنها مێژووی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، بەڵكو مێژووی زۆرێك لە سەركردەكانی تریش لەبەردەم ترسی داگیركردنی خەبات و مێژوویاندايە،لەنمونەی بەرەحمەت بێت مام جەلال وسەركردەكانی تریش..
زۆرێك لە خەڵك، لە ڕۆژی داخستنی دەرگای گردی زەرگەتەوە، بێتاقەتن یاخودناتوانن و ئەستەمە بچنە حزوری؛ چونكە شوێنی دوا هەوار و مەنزڵی رەوانشاد، لە جێگایەك بۆ خزمەتی گشتی و چاكەی گشتی، كراوەتە جێگەكی تایبەت،یاخود باخێك،بۆ نەوەكانی وئەوانەی خۆیان بەدلسۆزی دەزانن، حەق وابوو بپرسن ساڵ لەدوای ساڵ مەراسیمی سالیادی كۆچی مەرحوم چۆلتر دەبیت لەخەلك وهاورێ وهاوسەنگەرودەنگدەران وپارتە سیاسیەكان،كەدەبوو ئەمە مایەیی هەلوێستە لەسەركردن وتێرامان بوایە..
چۆمان محمد
١٩/٥/٢٠٢٦
106 جار خوێندراوەتەوە