سلێمانی ئەو شارەیە دەبێت نازی هەڵبگیرێت و خزمەت بكرێت

لەساڵیادی بونیادنانی شارەحەیاتەكەدا و تێپەرینی 241 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا، نە پیرۆزبایی دەوێت نە پیاهەڵدان و قسەی ڕەونەقداروشایی و لۆغان و هەندێك ڤیستیڤالی بێ سود، لە ئێستادا سلێمانی خەمخۆر و دڵسۆزی پێویستە، سلێمانی پێویستی بەوەیە هەموان ململانێ بکەن بۆ کاراکردنەوەى جوڵەى بازرگانی و دیپلۆماسی و خزمەتگوزارى و پرۆژە ستراتیژیەكان، دەبێت زیاتر لەخەمی قبوڵكردنی ڕای جیاواز و فراوانكردنی ئازادی رۆژنامەگەری وپاراستنی ناڕازیكاراندابین، ئەم شارە نازدارە پێویستی بەوەیە ئیدارەکەى ببێت بە نمونەیەکی جوان و ئەوانی دیکە چاوى لێبکەن، پێویستی بەوەیە ئەو نادادپەروەریە جوگرافیەی بەرامبەری دەكرێت كۆتای پێبهنرێت، تاوەكو متمانەی خەڵكەكەی بەدەست بهێنیت نەک وەک نمونەى شکتخوارد و ببینرێت و خەڵك بێ هیوابێت لێی..

سلێمانی، ئەو شارەیە دەبێت نازى هەڵبگریت وكارو خزمەتی بكرێت و شانازى پێوە بکەیت، دەبێت ئاگات لێی بێت و ژێرخانی ڕۆشنبیری و كلتوری و فەرهەنگی و ئەدەبیەكەی بەهێز بكەیت، ئەگینا خاوەنی وزەیەکە پشت لە هەر لایەک بکات، ئەو لایە هەرگیز ناتوانێت بە ئارامی بنوێت سەرئەنجام لاوازی دەكات، هەموو ئەو لایەن ومیدیایانەش هەوڵی ناشرینكردنیان دا ئاكامی نەبوو، بۆیە بەهێزی و ئارامی هەرێم بەندە بە ئارامی و بەهێزی سلێمانییەوە، هەتا سلێمانی بەهێز و ئارام نەبێت، ناتوانیت بیر لە کوردستانێکی ئارام و كاریگەر بکەیتەوە.

91 جار خوێندراوەتەوە