ئەمڕۆ نا سبەی بەدەرونی فەرمانبەرانی کوردستان

لە ئەمڕۆ نا سبەی بەدەرونی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ دەست لە كاركێشانەوەی ئەندامانی دادگای فیدراڵی...


دوای نوسراوەكەی تەیف سامی و راگرتنی ناردنی موچە، داوایەك لەدادگای فیدراڵی تۆماركراوە و داوای فەرمان سالاریەكیش كراوە، پاش ئەوەی لە (2025/6/1) بەیانامەی بڵاوكردۆتەوە كە لەنزیكترین كاتدا وەڵام دەدەنەوە، (19)  رۆژ تێپەریوە تا ئێستا ئەم داواكاری فەرمان سالاریە وەڵامی نەداوەتەوە، پاساوەكان هەرچی بێت ناگاتە ئەوەی داواكاریەكی گرنگی وا ئیهمال بكرێت، بانگەشەی ئەوە كرا ئەمڕۆ فەرمان سالاری دەربچێت، لەبری ئەوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی شەش دادوەری دادگای فیدراڵیمان بیست گوایە پەیوەندی بە كەیسی خۆر عەبدوڵاوە هەیە كە پرسێكی ئاوی نێوان عێراق و كوەیتە، هۆكارەكەی هەرچیبێت ئەمە پێشهاتێكی نوێی مەترسیدارە و شتی تری بەدوادا دێت، بۆ زانیاری هەموو لایەك لەئێستاوە تا كۆتایی مانگ تەنها دو رۆژ دادبینی دادگای فیدراڵی تیایە كە (24 و 25)ـی ئەم مانگی شەشە، نازانین ئاخۆ كەیی كۆ دەبنەوە و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم دەست لە كاركێشانەوانە دەكەن  قبوڵكردنیان كیشە بۆ موچە و هەڵبژاردن و زۆر پرسی تر دێنێتە ئاراوە، بەڵام ئەوەی مایەیی سەرنجە خەڵكانێك لە حیزبەكان و هەندێك لەپەرلەمانتارانی هەرێم وبەغداد، بگرە دامەزراوەی میدیای ومیدیاكاریش، بەردەوام هەواڵ  بڵاودەكەنەوە و ئەمڕۆ و سبەی بە فەرمانبەران و خانەنشینان دەكەن گوایە دادگای فیدراڵی بڕیار دەدات، بەبێ ئەوەی بزانن دادگای فیدراڵی چۆن كار دەكات وململانێی سیاسیەكانی هەرێم وبەغداد و ناوچەك چۆن ئەم دۆخە یەكلا دەكاتەوە، بەراستی دەرونی فەرمانبەران وخانەنشینان زۆر هیلاكە و بێ ئومێدن، ناكرێت لەپێناوی لایك و كۆمێنت و ململانێی سیاسی زانیاری ناراست بڵاوبكەنەوە، هیوای موزەیەف بۆ خەڵك دروست بكەن، دۆخە بەرەو ئاڵۆزبونێك  دەڕوا پێویستە هەرێمی كوردستان بەوردی تەكبیر بۆ حاڵی فەرمانبەران و خانەنشینانی بكات...

684 جار خوێندراوەتەوە