ترەمپ پاش توشبونی بە کۆرۆنا، گرنگ نیە ئایا
سوک نەخۆشییەکە دەگرێت یان قورس، دەبێت بۆ ماوەیەک خۆی کەرەنتینە بکات. هەر زوو
پاش راگەیاندنی هەواڵەکە، تیمی ترەمپ هەموو چالاکیەکانی کەمپەینەکەیان وەستاند، ئەمە
لە کاتێکدا کە هەڵبژاردن تەنها مانگێکی ماوە.
ئەگەر ترەمپ نەخۆش بکەوێت، ئەوا پارتی کۆماریی
دەبێت کەسێكی تر لە جێگای کاندید بکات، ئەوەی مافی دانانی کاندیدێکی تر هەیە کۆمیتەی
نیشتمانی کۆمارییەکانە کە بە (RNC) ناسراوە، ئەم کۆمیتەیە لە (168)کەس پێکهاتوە،
کە هەر ولایەتێک سێ نوێنەری هەیە لە گەڵ شەش ئەندام بۆ تێرەتۆرییەکانی ئەمەریکا، بە
پێی پەیڕەوی ناخۆی ئەم کۆمیتەیە شاندی هەر ولایەتێک هەمان ژمارەی دەنگی دەبێت کە لە
کۆنڤێنشنی ، کۆنفرانسی، کۆمارییەکاندا هەیبوو.
ئەگەر دۆخەکە ئاڵۆزبێت ئەوا کۆمارییەکان فشار دەکەن
کە دیموکراتەکانیش کاندیدی بەدیلیان هەبێت، لە بەر هاو تەمەنی بایدن و ترەمپ و هەروەها
تێکەڵبونیان، هەروەها چاوەڕان دەکرێت بەم زوانە دیموکراتەکان ناچاربن کە دۆخی تەندروستی
بایدن ئاشکرا بکەن.
لە دۆخی هەر گۆڕانکارییەکدا پشێوییەکی ئاڵۆز
دروست دەبێت چونکە دەبێت بە ملیونان پۆست بە ناوی جیاوازەوە بۆ ماڵان بنێردرێت و ئەگەری
هەیە ڕۆژی هەڵبژاردن دوا بخرێت. لە هەمانکاتدا پرسێکی دەستوریی دەهێنێتە ئاراوە
چونکە ڕۆژی هەڵبژاردن بە دەستور ڕێکخراوە. ئەمە لە کاتێکدا ملیونان خەڵكی ئەمریکی
دەنگیان داوە.
ترەمپ لە دیبەتی یەکەمدا هێندە خراپ بوو، تەنها
لە کاتژمێری یەکەمدا بایدن بڕی ٤ ملیون دۆلار بەخشینی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ
هات.
وەک بایدن لە پرسی فۆرمی باجی ترەمپدا ووتی ئینشااللە
دەیهێنێت. بەڵام دەبێت بڵێین ئینشااللە.
853 جار خوێندراوەتەوە