کەرکوک: نەوت، دەسەڵات، عێراق


کەرکوک بەشێکە لە عێراق بە هۆی نەوتەوە. ئەمە سەرەتای کێشەکەیە، بۆ هەمیشە وەها دەمێنێتەوە. لە ساڵی ١٩١١ وینستۆن چرچڵ وەزیرێکی لاوی هۆم-ئۆفیس بو. بەشێک بو لەو گروپەی کە بە ئیکۆنۆمیست، یان ئابورییەکان دەناسران. ئەم گروپە بڕوایان وەهابو کە بەریتانیا دەبێت داهاتی لە خزمەتی ناوخۆدا خەرج بکات نەک لە هێزی سەربازیدا، چونکە هیچ مەترسی لە سەر نیە.

بەڵام لە هاوینی ساڵی ١٩١١ روداوێک ڕویدا و دیدی چرچڵی لاوی گۆڕی. روداوەکە لە مێژودا بە قەیرانی ئاگادێر ناسراوە. ئاگادێر بەندەرێکە لە مەغریب، لە ئەدەبیانی ئەڵمانیدا بە پانثەرشپرنگ ناسراوە. بە کورتی ڕوداوەکە یەکێکە لە ئەو ڕوداوە زۆرانەی ململانێی هێزە گەوەرکانی ناو ئەوروپا، بەریتانیا، فەرەنسا لە گەڵ ئەڵمانیادا.

ئەو سەردەمە قەیسەری ئەڵمان ولیام بوو کە کەسێکی بەرباد و خراپ بو، هەموو ئەدەبیاتی ماکس ڤیبەر بۆ دژایەتی ئەوە. قەیسەر ولیام کەشتی هەناردە بەندەری ئاگادێر بۆ ئەوەی دۆخەکە هەڵبسەنگێنێت ئایا دەتوانێت هیچ بە دەست بهێنێت لە ئەفریقا. مەبەستم کۆڵۆنی کردنە.

فەرەنسیەکان لە مەغریب بوون. ئەم ڕوداوە گەورە بوو لە ئەنجامدا بوو بە قەیرانێک. دەرئەنجامی ئەم ڕوداوە چرچڵ دیدی گۆڕی. دیارە ڕوداو بنەمای دیدی سیاسیە، هەرکەسێک بە مێژوی سیاسی ئینگلیزی بە ئاگابێت، وتەکانی هاڕۆلد ماکمیلانی لە بیرە لەمبارەوە.

گۆڕینی دیدی چرچڵ ئەوەبو کە سوپائ بەریتانی بە تایبەتی هێزی دەریاوانی بەریتانی دەبێت بەهێز بکرێت. یەکێک لەو بنەمایانەی بەهێزبوون ئەوەبوو کە دەبێت سەرچاوەی وزە لە خەڵوزەوە بگۆڕدرێت بۆ نەوت. ئەم وەرچەرخانە کە پێشتر ئەڵمانەکان پێشەنگی بوون.

بەڵام بەریتانیا کێشەی ئەوەی هەبوو کە ئەو سەردەمە نەوتی دەریای باکور دەرنەدەهێنرا و سەرچاوەی سەرەکی وزە ئەمریکا بوو. ئەمریکاش دژ بۆ ئیمپراتۆریەتی بەریتانی بوو. لە ڕوەوە دەکرێت لە هەوڵەکانی چرچل بنواڕن بۆ رازیکردنی ئەمریکا بۆ هاتنە ناو شەڕی جیهانیەوە.

بەڵام سودی گۆڕینی سەرچاوەی وزە لە خەڵوزەوە بۆ نەوت زۆربوو. بۆیە بڕیاڕی لە سەر درا. دەستوبرد پرسی دابینکردنی ئاسایشی وزە هاتە ئاراوە. عێراق وەک وڵاتێکی خاوەن وزە، بە تایبەت لە کەرکوک بە سەرچاوەی وزە بینرا. ئەمە هۆکاری لکانی کوردستانی باشوربوو بە عێراقەوە، بە ریفراندۆمیکی تەزویر.

ئەم پاشخانە تەنها پاشخانی مێژویی نیە. بەڵکو میکانیزمیکە. بوونی عێراق بە دەوڵەت، پرۆسەیەکی خوێناوی ئاڵۆزی دڵڕەقی کوشندەیە، کە بەردەوام پیویستی بەوە بوو کە توندوتیژی بەکاربهێنێت بۆ ئەم ئامانجە.

یەکێک لەو تێگەیشتنە هەڵانەی کە لە ئارادایە ئەوەیە کە کێشەی عێراق کێشەی ناسنامە یان کەلتور یان پەیوەندی نێوان پێکهاتەکانە. نەخێر ئەوە پرۆسەی دەوڵەتی عێراقیە کە کەلتور و خەڵکو شوناس دەکاتە سوتەمەنی لەم پێناوەدا خەڵک ئازوگوێ پێدەکات، خەڵک قڕ دەکرێن، جێگۆڕکێیان پێدەکرێت، دەکرێن بە خەڵكی تر و زۆر پرۆسەی تر.

بۆیە کێشەی عێراق کێشەی پەیوەندی نێوان خەڵکەکان نیە، کێشەی هێزە. هێز لە پێناوی دروست بونی عێراق، کە لای هەر پێکهاتەیەک بە جۆرێکە. لە هەمانکاتدا کێشە باش یان خراپی ئەم و ئەو نیە، بەڵکو ئایا هێز چۆن پەیوەندی بەرهەم دەهێنێت. خەڵکەکان سەربەخۆنین لە چوارچێوەی عێراقدا کە پەیوەندیەکانیان بەرهەم بهێنن. بۆیە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی پەیوەندی باش یان خراپ سودی نیە. ١٨ ی ئەم مانگە لە زانکۆی کۆرک بە زمانی ئینگلیزی لە کۆنفرانفراسێکدا باس لەم دۆخە دەکەم. هەروەها لە ڕوی تیوریەوە بۆچی پانتایی رەها، تیورەی هێنری لێڤیبفێر، نەهاتە ئاراوە.

erritorial Identity Clashes O’Rahilly Building, Room 1.32 Chair:
Sites of Commemoration/Sites of Conflict in Cork City, 1905-1930 
Tom Spalding, Technical University, Dublin 

Kirkuk City: From Colonial to Postcolonial Violence Sardar Aziz, University College Cork 

‘Never again with Florence’: Identiy and Urban Image in Prato between subalternity and local pride 
Giulio Giovannoni, Università degli Studi di Firenze 

Sites of conflict in Florence: A city divided? 
Silvia Ross, University College Cork

365 جار خوێندراوەتەوە