خوێندنەوەی دۆخی کوردستان و عێراق دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاوهاوپەیمانان وتێکچوونی تەرازووی هێز لەجیهان وناوچەکەدا ڕووبەڕوی چەندین ئەگەر وقۆناغی نادیاردەکاتەوە ، کە هەمیشە لەگۆڕاندان ، بۆیەناتوانرێت تەنها شیکاری بۆ ئەگەرێک بکرێت ، ئەگەری گرژی سەربازی یان هەوڵدان بۆسەپاندنی ئیرادەی زەبروزەنگ لەلایەن بەغدا یان هێزە ئیقلیمیەکانەوە ، دەکرێت ببێتە واقعێک ناکرێت ڕەچاو نەکرێت
،بۆ بەرچاوڕوونی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان(بەهەموو ڕەوت وحیزب وکەسایەتیەنیشتیمانی وڕێکخراوە مەدەنیەکانەوە)کە ببنە چەق وداینەمۆی پاراستنی قەوارەی هەرێم ، وە هەڵوێستی کارایان هەبێت لەبەرگری نیشتیمانیدا .
هێزی پێشمەرگە موڵکی گەلە ، لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە ی مەترسی دەرەکیدا ،ئۆپۆزیسیۆن بانگەوازی جەماوەری دەکات بۆپشتیوانی بێ مەرجی سەنگەرەکانی پێشمەرگەو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان .وە ئۆپۆزیسیۆن دەست نابات بۆدروستکردنی ( میلیشیای تایبەت ) وەخەباتی ئۆپۆزیسیۆن خەباتی مەدەنی ، سیاسی و یاسایی یە .
پەرلەمان تاکە دامەزراوەی شەرعی گەلەکەمانە بۆ گفتووگۆوهەر بڕیارێکی چارەنووسساز و خۆسازدانی گەلەکەمان ،بۆیە (پارتی ویەکێتی) ئەگەر هەست بەو مەترسیەگەورە ئەمنی وبۆشایی یە کارگێڕیە بکەن دەبێ بەزووترین کات پەرلەمان کارابکەن وحکومەت پێک بهێنن ، وە چارەنووسی گەلەکەمان گرنگترە لەحیزبەکان ، بەڵام هەروەکو پەرلەمان وحکومەتیان پێک نەهێناوەوباکیان نیە ،هەڵوەدای پاراستنی بەرژەوەندیە حیزبیەکانی خۆیانن وە لەبواری دیبلۆماسیدا پشتیان بە پەیوەندیە هەرێمی وخێزانیەکان بەستووە .
بێ دەنگ بوون لەبەرامبەر هەڵوەشانەوە یان لاواز کردنی قەوارەی هەرێم، یان پێشێلکردنی دەستوور یان هەڕەشەی داگیرکاری بژاردەی هیچ هێزێکی نیشتیمانی نیە ، وە ڕەوایەتی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن خۆی لەوجودی قەوارەی دەستووری هەرێمەوە وەردەگرێت . پێویستە ئۆپۆزیسیۆن لەئاستی نێودەوڵەتی ودیبلۆماسی گوشاربکات و وشەرعیەت بپارێزێ ، وەڕووبکاتە هاوپەیمانە نێو دەوڵەتیەکان و بەغدا بۆبەکارهێنانی کەناڵە دیبلۆماسیەکان بۆ گەیاندنی پەیامی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان کە داکۆکیە لەمافە دەستووریەکانی و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان نەک بۆ مەبەستی گەندەڵی وپاراستنی بنەماڵەیی وئیمتیازات .
وەلەحاڵەتی هەرداگیرکاریەکدا و دروستبوونی بێسەرەوبەرەیی هەرێمدا بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بانگەوازی( بەرگری نیشتیمانی سەرانسەری) ڕادەگەیەنێت (نەک حیزبی) ، وەبەرگری کردن لە نیشتیمان دەبێتە ئەرکێکی ئەخلاقی ونیشتیمانی بۆهەرهاوڵاتیەک ،وەلەم حاڵەتەدا بەرەی ئۆپۆزیسیۆن دەبێتە هاندەری سیاسی بۆ ڕێکخستنی جەماوەر بۆبەرگری لەخاکی نیشتیمان نەک (میلیشیای حیزبی ) ، وەدەستبەرداربوون لەچەک وهێزی حیزبی ،کارتێکی بەهێزی ڕەوایی بوونی ئۆپۆزیسیۆنە .
وە بەرگری نیشتیمانی تەنها ئاڕاستەی لوولەی تفەنگ بە ڕووی دوژمن دا نیە ، بەڵکو دابینکردن و پشتگیری کردنی لۆجستی و ئیداری بەرەکانی شەڕ و بەڕێوەبردنی شارەکان ودابینکردنی خۆراک وفریاگوزاری تەندروستی و ڕێکخستنی ژیانی خەڵک کاری زۆرگرنگی بەرگری نیشتیمانیەوپێویستی بەهێزی مەدەنی هەیە کە ئیدارەی بدات .
حیزبی دەسەڵات قەیران و مەترسیە دەرەکیەکان بەکاردێنێ بۆدەست بەسەراگرتنی بڕیارەکان و پەراوێزخستنی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و ڕەخنەگران ، بۆڕووبەڕووبوونەوەی قۆرخکاری حیزبی دەسەڵات ، بەرەی ئۆپۆزیسیۆن کە پێک دێن لەکەسایەتیە نیشتیمانیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حیزب وڕێکخراوەکان دەتوانن(بەرەی ڕزگاری نیشتیمانی ) پێک بێنن لەدەرەوەی حیزبی دەسەڵات .
بەرەی ئۆپۆزیسیۆن دەبێ فۆکەسی لەسەر ئەوەبێت کە ڕێگری لەوە بکات کە حیزبی دەسەڵات بازرگانی بەجەنگەوە بکات وقەیرانەکە بەکارنەهێنن بۆشاردنەوەی گەندەڵیەکانیان ودواخستنی ماف وشایستەکانی هاوڵاتیان، یان بەکارهێنانی پێشمەرگە وەک قەڵغانی حیزبی .
گەر لە ساتەوەختێکی وا هەستیارو مێژوویی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن بتوانێت متمانەی جەماوەر بەدەست بێنێتەوەو ببێتە پێشەنگی پاراستنی دەسکەوتەکانی گەل و تێپەڕاندنی سیستەمی حیزبی وبەرەو دامەزراوەیی بوون هەنگاو بنێ پێویستە ئەم هەنگاوە ستراتیژیانە بگرێتە بەر .
+ پەکخستنی گەڕانەوە بۆ دووئیدارەیی وبەیاسایی کردنی ئۆپۆزیسیۆن لەڕێگەی پەرلەمانەوە وبە یاساڕێگە نەدرێت دوای تێپەڕ بوونی قەیرانەکە حیزبە تەقلیدیەکان دووبارە بەچەکداری حیزبی دابەش ببنەوە .
+ بەکارهێنانی ئەوپشتگیریە جەماوەریە بۆسەپاندنی چاکسازی لە پێکهاتەی حوکمڕانیداو بنبڕکردنی گەندەڵی ، تاپشتیوانی گەل نەبێتە دەسکەوتێکی کاتی .
+ خستنە ڕوی نەخشە ڕێگایەکی ڕوون بۆ ئابوریەکی سەربەخۆی نیشتیمانی لەسەر بنەمای شەفافیەت ، جیاکردنەوەی بازرگانی لەدەسەڵاتی سیاسی وکۆنترۆڵکردنەوەی دەروازە سنوریەکان لەژێرچاودێری نیشتیمانیدا .
+- دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لەگەڵ هێزە مەدەنی وسەربەخۆ عێراقیەکان کە بڕوایان بە دەوڵەتی مەدەنی ودامەزراوەیی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیا گەرایی ودەستوەردانی دەرەکی .
+ - دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پیشاندانی سیستەمی دەوڵەتداری مەدەنی و هێزی نیشتیمانی بێ لایەن ، تاکە گرەنتیە بۆسەقامگیری هەرێم وناوچەکە دوای کشانەوەی هێزە نێودەوڵەتیەکان .
+ - سپاردنی بڕیاردان بە ئەنجومەنە خۆجێ یی یەکان وپارێزگاکان وڕێپێدانی گەنجان و نوخبەی ئەکادیمی بۆبەڕێوەبردنی جومگەکان ، بۆ ئەوەی خەڵک هەست بکات کە بەرەی ئۆپۆزیسیۆن نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئیرادەی خۆیان دەکات .
کاتێک ئۆپۆزیسیۆنی نیشتیمانی لەهەناوی قەیرانێکدا هێز وەردەگرێت ، دووبەرەی ناوخۆیی (سامان وچەکی حیزبی ) و دەستێوەردانی ئیقلیمی یەکسەر دەبنە یەک بەرە ، چونکە سەروەری یاساو هوشیاری جەماوەر بەرژەوەندیەکانیان دەخاتە مەترسیەوە .
بۆڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دوومەترسیە گەورەیە(پارەی سیاسی +پیلانی ئیقلیمی ) دەبێت بەرەی ئۆپۆزیسیۆن ئەم ئامڕازانە بگرێتە بەر .
+ - دامەزراوەی ڕوونی دارایی (شەفافیەتی دارایی) : باشترین بەربەست بۆپارەی قاچاخ وڕەش ، ڕوونکردنەوەی سەرچاوەی داهات و خەرجیە نیشتیمانیەکانە ، کاتێک جەماوەربەوردی بزانێت داهاتی گشتی بۆکوێ دەچێت ، توانای کڕینی ویژدان بەپارەی حیزبی کەم دەبێتەوە .
+ - بۆ ڕێگری لەئاژاوەگێڕی پێویستە هوشیاری ئەمنی بکرێتە هوشیاریەکی جەماوەری ، ئاگادارکردنەوەی خەڵک لەئاژاوەگێڕی ، جیاکردنەوەی خۆپیشاندانی مەدەنی لەتێکدانی ئاسایش ، ڕێگە لە پیلانی تێکدەران دەگرێت .
+ - وڵاتانی ئیقلیمی بەدوای سەقامگیری و بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن ، دەبێ ئەوڕەوتە نیشتیمانیە تێ یان بگەیەنێت کە هەرێمێکی سەقامگیر ، بۆسنورەکانی ئەوانیش زۆر ئەمین ترە وەک لەهەرێمێکی پڕلە میلیشیا .
+ - بەدوور گرتنی کوردستان لەبوون بەگۆڕەپانی یەکلایی کردنەوەی حیساباتی وڵاتانی ناچەکە .
+ - چەکی سەرەکی هێزە ئیقلیمی وحیزبیەکان کپ کردنەوەو بێ ئومێد کردنی خەڵکە ، بەڵام کاتێک جەماوەر ببێتە بەشێک لە بڕیاروبەکردەوە ببینێت کە دەسکەوتەکان بۆخزمەتی ژیانی ڕۆژانەی گەلە ، ئەو پارەوپیلانە ناتوانێ
ئیرادەی گشتی تێک بشکێنێت .
لەهەر ئاژاوەو پشێویەکدا کە لایەنی حیربی گەندەڵ ودەسەڵاتی پێشوو بیانەوێت ئەنجامی بدەن ڕاگەیاندن وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرەیەکی بەهێزن بۆڕووبەڕووبوونەوەوپوچەڵکردنەوەی پلانەکانیان ، چونکە لایەنی بەرامبەر بەپارەیەکی زۆر هەوڵی کڕینی کەناڵەکان وسوپای ئەلەکترۆنی ودروستکردنی فەیک نیوز دەدات بۆتێکدانی دەروونی کۆمەڵگا ، بۆیە دەبێ بەرەی نیشتیمانی ئەم هەنگاوە ستراتیژیانە جێبەجێ بکات .
+ - بەتاڵکردنەوەی شۆکی زانیاریە درۆینەکانیان ، ئەویش بەپێکهێنانی ژوری ئۆپەراسیۆنی میدیایی کەتەنها خولەکێک دوای بڵاوکردنەوەی شێواندنەکە بەبەڵگەی سەلمێنراو (وێنە، ڤیدیۆ ، بەڵگەنامە ) ڕاستیەکە یەکسەر بگەیەنرێتە جەماوەر .
+ - شەفافیەتی تەواو لەڕاگەیاندندا :خەڵک بزانێت ڕاگەیاندنی نیشتیمانی پێش هەموان ڕاستیە تاڵەکانیش ڕادەگەیەنێت ، ئیتر متمانەو بڕوا بەپڕوپاگەندەی میدیای سێبەروپارەی سیاسی ناکات .
+ - بەکارهێنانی ڕۆژنامەگەری جەماوەری : بەکارهێنانی سەدان هەزارهاوڵاتی وەک (میدیای بەدیل ) کاتێک گەنجان بەموبایلەکانیانەوە ، دەبنەچاودێر ڕاستیەکانی شەقام بڵاودەکەنەوە، پەیجە بەکرێگیراوەکان ناتوانن لەبەرامبەر تەوژمی ڤیدیۆوڕاستیە زیندووەکان خۆیان ڕاگرن .
+ - میدیای حیزبی هەوڵی دروستکردنی ترس وتۆقاندن وڕاڕایی دەدەن ، بەڵام میدیای نیشتیمانی دەبێ بەزمانێکی هێمن، بەرپرسانە وهیوابەخش و ئارام قسە بکات تا کۆمەڵگا لەترسەوە بەرەو بڕواپێبوون بەرێت .
+ - بڵاوکردنەوەی هوشیاری بەردەوام بەجەماوەر لەسەرئەوەی چۆن هەواڵی درۆ بزانن وچۆن خاوەن پارە سیاسیەکان مێشکی گەنجان بەئاڕاستەی ئاژاوە دەجووڵێنن .
186 جار خوێندراوەتەوە