دەستەی
نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق ڕایگەیاند؛ سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە ئامادەکردن و
خستنەسەر هەژماری مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ کۆتاییان
هاتووە و ئامادەیە بۆ خەرجکردن.
حوسام
عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی ڕوونیکردەوە، لەسەر
ڕاسپاردەی فالح ساری وەزیری دارایی، تەواوی داتا و زانیاریی مووچەخۆران ڕەوانەی
بانکەکان کراون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دارایی و خێراکردنی
پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا پارەکانیان وەربگرن.
81 جار خوێندراوەتەوە