فەرهاد شامی: تۆم باراک ئەندازیاری کۆمەڵکوژی کورد، عەلەوی و دروزەکان لە سوریا

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 31/10/2026
کوردستان
+
-

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هێرشێکی توند دەکاتە سەر تۆم باراک و بە "ئەندازیاری کۆمەڵکوژییەکانی دژی کورد، عەلەوی و دروزەکان" ناوی دەبات.

 

شامی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، باراک نوێنەرایەتیی جۆرێک لە دیپلۆماسیی پیس دەکات کە لەسەر بنەمای ڕەشەکوژی، مامەڵەی گوماناوی و سەپاندنی مەرج لە ڕێگەی هەڕەشەوە بونیاد نراوە. جەختیش دەکاتەوە؛ شێوازە مافیاییەکانی ئەو لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی سووریا و یاریپێکردن بە چارەنووسی پێکهاتەکان، بۆ هەمیشە بە شاراوەیی نامێنێتەوە.

 

بەڕێوەبەری پێشووی ڕاگەیاندنی هەسەدە پێی وایە، ڕۆژێک دێت ڕاستییەکان لەسەر ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە لە هەڵگیرساندنی ململانێکان و ڕشتنی خوێن لە سووریا ئاشکرا دەبن. دەشڵێت: تا سوورییەکان زیاتر لە هەژموون و شێوازە مافیاییەکانی ئەم پیاوە دووربکەونەوە، زیاتر لە ئایندەیەکی پارێزراو و سەقامگیر نزیک دەبنەوە.

110 جار خوێندراوەتەوە