پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند؛ درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی
نزارکێی شارەکە، ژنێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاوسەرەکەی و بە سەختی برینداری
کردووە.
پۆلیس ئاماژەی
بەوە کردووە، قوربانییەکە کە پیاوێکی تەمەن 34 ساڵە، دوای ڕووداوەکە گەیەندراوەتە
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، بەهۆی
سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی
زانیارییەکانی پۆلیسی دهۆک، تۆمەتبارەکە تەمەنی 30 ساڵە و خێزانی کوژراوەکەیە. لە ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر
کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکانی لەگەڵدا
دەگیرێتەبەر.
981 جار خوێندراوەتەوە