شەپۆلێکی
بەهێزی بارانبارین و هەورەبرووسکە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بەهۆی دابەزینی
بەرچاوی پلەکانی گەرماوە، کەشێکی زستانە ناوچەکە دەگرێتەوە کە پێویست بە
بەکارهێنانی ئامێرە گەرمکەرەوەکان دەکات.
ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ لە درەنگانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە (29ی
تشرینی یەکەمی 2026)، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک لە
دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەکی شێدار لە دەریای سوورەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کەشێکی
ناجێگیر، کە بارانی بەخوڕ، هەورەبرووسکەی بەهێز و بارینی تەرزەی لێ دەکەوێتەوە.
پێش گەیشتنی
ئەو شەپۆلە، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ کەشوهەوای هەرێم جێگیر دەبێت و ئاسمان زۆربەی کات
ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی کەمی پلەکانی گەرما. بەڵام پێشبینی دەکرێت لەگەڵ
دەستپێکردنی شەپۆلە نوێیەکەدا، بڕێکی باشی باران لە سەرجەم ناوچەکان ببارێت و
کاریگەرییەکەی بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.
1078 جار خوێندراوەتەوە