عێراق : سەرەتای ساڵی داهاتوو بەندەری گەورەی فاو بەتەواوی توانای خۆیەوە دەکرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
07:23 - 26/10/2026
عێراق
+
-

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن لەگەڵ ژمارەیەک سەرمایەدار و وەبەرهێنەری عێراقی کۆبووەوە و ڕایگەیاند؛ عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ ڕەخساندنی دەرفەت بەمەبەستی ڕاکێشانی وەبەرهێنانی عەرەبی و بیانی

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی خاوەنی چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانە و حکومەتیش ئیمتیازی زۆری وەک لێخۆشبوونی گومرگی بەخشیوەتە کەرتی تایبەت، ئەوەش لەپێناو بەشداریکردنیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژە گەشەپێدانەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان

 

لەبارەی پڕۆژە ستراتیژییەکانیشەوە زەیدی ئاشکرای کرد، سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردی بناغەی درێژکردنەوەی پڕۆژەی (ڕێگەی گەشەپێدان) دادەنرێت کە دروستکردنی چەند شارێکی پیشەسازی لەخۆدەگرێت، هاوکات بەندەری گەورەی فاو بەتەواوی توانای خۆیەوە بۆ گواستنەوەی بازرگانی دەکرێتەوە.



247 جار خوێندراوەتەوە