دەست بە دابەشکردنی سەبەتەیەکی نوێی خۆراک دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:14 - 31/10/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت؛ لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی لیستی بەشەخۆراکی حەوتەمی ئەمساڵ دەکرێت و پاش چەند ڕۆژێکیش خۆراکەکە دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بەوە کرد، لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە فەرمانی دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی خۆراکیان پێگەیشتووە. بڕیارە سبەینێ یەکشەممە (1ی تشرینی دووەم) لیست بەسەر بریکارەکاندا دابەش بکرێت و پارەیان لێ وەربگیرێت، پاشان پرۆسەی پێدانی بەشەخۆراکەکە بە هاووڵاتییان دەستپێدەکات.

 

سەبارەت بە پێکهاتەی سەبەتەی خۆراکەکە، ئاشکرای کرد کە پێکدێت لە سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ لەتکەنۆک، لەگەڵ 400 گرام دۆشاو. هاوکات ڕوونیکردەوە، سەرجەم ماددەکانی بەشەخۆراکی شەشەم دراوەتە بریکارەکان جگە لە برنج و دۆشاو، کە ئەوانیش ڕۆژانە دەگەن و بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێن.

336 جار خوێندراوەتەوە