بەپێی
ڕێنماییەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی
عێراق، هەنگاوەکانی حکومەت بۆ هێشتنەوەی چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بەردەوامە. لەو
چوارچێوەیەدا، سەرجەم چەکدارانی (یەکینەکانی پاراستنی شنگال) دەخرێنە ناو ڕیزەکانی
هێزە چەکدارە فەرمییەکانی عێراقەوە.
سەباح نوعمان،
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند، ئەو ڕێکارە ئەمنییانەی لە
شنگال گیراونەتەبەر، ڕێکاری مەیدانی و سەربازین و بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتی
فیدراڵیدان. ئاماژەی بەوەش کرد، تەواوی بارەگاکانی چیای شنگال لەو هێزانە
وەردەگیرێنەوە و ڕادەستی سوپای عێراق دەکرێن.
لە پاڵ هەنگاوە
ئەمنییەکان، حکومەتی ناوەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی خۆجێیی شنگال کار بۆ
ئاوەدانکردنەوە، قەرەبووکردنەوەی قوربانییان و خێراکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی
ئاوارەکان دەکات، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنی حکومەتێکی خۆجێیی نوێ کە
نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی خەڵکی ناوچەکە بکات.
181 جار خوێندراوەتەوە