بەڕێوەبەرایەتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی ئاماری بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکەی
کەشناسی، لە ماوەی کاتژمێر 9ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە تاوەکو کاتژمێر 9ی بەیانیی
ئەمڕۆ پێنجشەممە (29ی تشرینی یەکەمی 2026)، زۆرترین ڕێژەی دابارین لە سنووری
پارێزگای دهۆک بووە و لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای هەڵەبجەش هیچ بڕە بارانێک
نەباریوە .
لەنێو سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی
کوردستاندا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە کانی ماسی سەر بە پارێزگای دهۆک تۆمارکراوە
کە 27.0 ملم بووە. هاوکات لە سەنتەری شاری دهۆک 9.9 ملم، هەولێر 7.1 ملم، سلێمانی 2.2
ملم و لە کەرکوکیش 1.4 ملم باران باریوە، ئەمەش دەریدەخات شەپۆلەکە زیاتر
کاریگەریی لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم هەبووە و ناوچەکانی دیکەی بە
ڕێژەیەکی کەمتر گرتووەتەوە.
69 جار خوێندراوەتەوە