وەزارەتی
بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند؛ لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو (1ی تشرینی دووەم)ـەوە دەست بە
دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم و سەبەتەی خۆراکیی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە بەغدا و
سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دەکرێت.
لوما هاشم
موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک ئاماژەی بەوە کرد، بەپێی
ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی، پرۆسەکە بەپێی پلانێکی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت و لە
پێناو گەیشتنی خۆراک بە هاووڵاتییان، سەرەتا ئەولەوییەت بە ناوچە هەژارنشینەکان
دەدرێت و دواتر بەپێی خشتە ناوچەکانی دیکە دەگرێتەوە.
هاوکات
کۆمپانیاکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ ئەوەی
لە یەک کاتدا هەردوو بەشەخۆراکی مانگانە و سەبەتەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەربگرن،
جەختیش دەکاتەوە لە بەردەوامیی دابینکردنی خۆراک بۆ سەرجەم سوودمەندان بێ گرفت.
337 جار خوێندراوەتەوە