سزای زیندان بەسەر موسەننا سامەڕایی و پەرلەمانتار زیاد جەنابیدا سەپێندرا

KNN : Kurdish News Network
12:07 - 29/10/2026
عێراق
+
-

دادگای عێراق سزای زیندانیکردنی بەسەر هەریەک لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم و زیاد جەنابی، پەرلەمانتاری عێراقدا سەپاند و ناچاری کردوون ملیاران دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێننەوە.

 

دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی ڕایگەیاند؛ دادگا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر موسەننا سامەڕاییدا سەپاندووە، بەهۆی سوودوەرگرتن لە گرێبەستەکانی هەردوو کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و باشوور. هاوکات بڕیاری داوە ناوبراو بڕی 30 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە کە لە نێوەندگیریی ئەو گرێبەستانەدا دەستی کەوتووە.

 

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی توند بەسەر زیاد جەنابی، سەرۆکی پێشووی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەماندا سەپێندراوە و ناچارکراوە چوار ملیار دینار بگەڕێنێتەوە. هەردوو بەرپرسەکە لە 28ی حوزەیرانی 2026 لە چوارچێوەی هەڵمەتی "هێرشی بەرەبەیان" بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەستگیرکرابوون.

173 جار خوێندراوەتەوە