ڕێنمایی نوێ دەردەچێت؛ وەزیری ناوخۆ چارەنووسی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا یەکلایی دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
01:27 - 27/10/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆشداریی توند دەداتە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەبێ تابلۆی فەرمی و تەنها بە "کۆد" لە شەقامەکاندا هاتووچۆ دەکەن. هەر ئۆتۆمبێلێک بەدەر لە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بێت، دەستبەسەر دەکرێت و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند؛ بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان و پێیان دەوترێت "مەلیکە"، لە پشکنینەکاندا دەرنەچوون و مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر هەوڵی قەدەغەکردنیان دراوە، بەڵام لە هەندێک ناوچە بابەتەکە کراوەتە موزایەدەی سیاسی و بە نایاسایی کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە دراوە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، وەزیری ناوخۆ ئاشکرایکرد کە خەریکی ئامادەکردنی ڕێنماییەکی نوێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە شێوەی یاسایی هاوردە کراون بەڵام مەرجی سەلامەتییان نییە، بۆ ئەوەی بە یەکجاری سنوورێک بۆ ئەو بابەتە دابنرێت.

29 جار خوێندراوەتەوە