بانکی ناوەندی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی زێڕ ڕوونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
03:25 - 31/10/2026
ئابوری
+
-

بانکی ناوەندیی عێراق، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە دەرکردنی بڕیارێک دەکەن بۆ کەمکردنەوەی مەرجی کەمترین بڕی سەرمایە بۆ کۆمپانیاکانی بازرگانیی زێڕ.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بانکی ناوەندی بڵاویکردەوە؛ ئەو هەواڵانەی لە هەندێک پلاتفۆرمی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی مەرجی سەرمایەی کۆمپانیاکانی زێڕ و ئەو ئامار و وردەکارییانەی لەسەر پۆلێنکردن و کارکردنیان خراونەتەڕوو، بەتەواوی دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە دەرنەچووە.

 

بانکەکە داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات، بۆ وەرگرتنی زانیاری تەنها پشت بە سەرچاوە و پلاتفۆرمە فەرمییەکان ببەستن و لە گواستنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە کەرتی دارایی و بانکی، وردتر مامەڵە بکەن.

242 جار خوێندراوەتەوە