دادگا سزای
لەسێدارەدان و زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر تۆمەتباری سەرەکیی ڕووداوی
تەقەکردنەکەی ساڵی ڕابردووی بەنزینخانەی شێردا لە شاری هەولێر سەپاند، کە بەهۆیەوە
سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
زانا سەعید
ڕۆستایی، پارێزەری کەسوکاری قوربانییەکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگا سێ بڕیاری
یەکلاکەرەوەی بۆ بکوژەکە دەرکردووە، کە پێکهاتووە لە دوو سزای لەسێدارەدان و
سزایەکی زیندانیی هەتاهەتایی.
ڕووداوەکە لە
شەوی (6ی ئابی 2025) لەسەر ڕێگای هەولێر - کۆیە ڕوویدا، کاتێک بەهۆی دەمەقاڵێی
نێوان کارمەندێکی بەنزینخانەکە و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێکەوە تەقە کرا. لە
ئەنجامدا شۆفێرەکە و سەرنشینێک، لەگەڵ هاووڵاتییەکی بێتاوان کوژران. هەرچەندە
پۆلیس دەستبەجێ تۆمەتبارەکەی دەستگیرکرد و بنەماڵەکان لە هەمان مانگدا ئاشتەواییان
ڕاگەیاند، بەڵام ڕێکارە یاساییەکان بەردەوام بوون تا دەرکردنی سزای کۆتایی.
448 جار خوێندراوەتەوە