موجتەبا خامنەیی: وەڵامدانەوەمان دەستبەجێ دەبێت و هیچ سنوورێکی جوگرافی ناناسێت

KNN : Kurdish News Network
01:41 - 31/10/2026
جیهان
+
-

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەورە فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی، ڕێنماییەکی ستراتیژیی نوێی دەرکرد و جەختی لە پێویستیی وەڵامدانەوەی دەستبەجێ و کاریگەری هەر جۆرە هەڕەشەیەک کردەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ سنوورێکی جوگرافی.

 

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی فەرمیی ڕێبەری باڵای ئێران، خامنەیی ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئامادەیی وردی جەنگی لە پێداویستییە سەرەکییەکانی زۆرترین ئاستی ڕێگرییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی دوژمنان". ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە لە بەرزترین ئاستیدایە.

 

ڕێبەری ئێران هۆشداریی توندیشی داوەتە وڵاتانی بەرامبەر و ڕایگەیاندووە؛ ئەگەر دوژمنان دەستپێشخەر بن لە هێرشی سەربازیدا، ئەوا هێزەکان و گەلی ئێران کۆتایی جەنگەکە و هەلومەرجەکانی دیاری دەکەن، نەک هێرشبەران.

174 جار خوێندراوەتەوە