کەشناسێکی عێراقی پێشبینی دەکات ناسەقامگیریی
کەشوهەوا لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام بێت و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، باکوور و ناوەڕاست بگرێتەوە و تا نەجەف و سەماوە درێژ
ببێتەوە.
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ سبەی
پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2026) کە هاوکاتە لەگەڵ سەرەتای وەرزی بارانبارین،
ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. پێشبینیش دەکرێت نمەباران و بارانی
مامناوەند بە یاوەریی هەورەبرووسکە بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و هەرێمی
کوردستان و چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست ببارێت.
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی
ئێوارە و شەودا شەپۆلەکە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕۆژئاوای شارەکانی نەجەف و سەماوە.
هاوکات هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان لە هەورەبرووسکە و مانەوە لە شوێنە
کراوەکان بپارێزن و ئاگاداری ئەو با خێرایانەش بن کە لە هەندێک ناوچەدا دەبنە هۆی
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
4703 جار خوێندراوەتەوە