وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە ڕێژەی 45٪ داشکاندن لە کرێی خوێندنی پاراڵێڵ و
ئێواران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بکات. بڕیارەکە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن و خوێندنی
باڵا دەگرێتەوە.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری کە واژووی د. ئارام
محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە، بڕیارەکە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی
کوردستان دەگرێتەوە. هەروەها جێبەجێکردنی داشکاندنەکە تایبەتە بە
ساڵی خوێندنی (2026-2027).
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆسەکانی
خوێندنی باڵا کە بریتین لە (دیپلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)ش دەگرێتەوە، کە ئامانج
لێی سووککردنی بارگرانیی داراییە لەسەر شانی خوێندکاران و خێزانەکانیان بۆ
تەواوکردنی پرۆسەی خوێندن.
57 جار خوێندراوەتەوە