لە میانی
ئامادەبوونی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی گۆڕینی نرخی دراوی
بیانی، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند؛ لەکاتێکدا دەستبەکاری
بووە ئابووریی وڵات بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و داخستنی گەرووی هورمزەوە
گەمارۆدراوە.
سەرۆکوەزیرانی
عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکە و دابینکردنی مووچە لەبەردەم سێ
بژاردەی قورسدا بوون، کە بریتی بوون لە پەنابردن بۆ پاشەکەوتی زۆرەملێ، یان
دابەشکردنی مووچە هەموو 45 ڕۆژ جارێک، بژاردەی سێیەمیش نوقمکردنی وڵات بووە بە
قەرز. ڕوونیشیکردەوە جیاوازیی نرخی پێشووی دۆلار تەنها لە بەرژەوەندیی بازرگانانی
دراو و قۆرخکاراندا بووە و ئەوان دەستیان بەسەردا گرتووە.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا، زەیدی مژدەی دا کە مانگی داهاتوو پێدانی شایستە داراییەکانی
جووتیاران و بەڵێندەران دوو هێندە دەکەن. هەروەها جەختی لە بەردەوامیی پرۆژەی
پێدانی یەک ملیۆن پارچە زەوی و دروستکردنی شاری نوێ کردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژی
شەممەی داهاتوو بەردی بناغەی پرۆژەی نیشتەجێبوون لە کەربەلا، نەجەف و نەینەوا
دادەنرێت.
304 جار خوێندراوەتەوە