لێخۆشبوونی تەواوەتی لە سزای دواکەوتنی پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
01:20 - 14/10/2026
کوردستان
+
-

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی تەواوەتی لە سزای دواکەوتنی پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و کارمەندانی کەرتی تایبەت

 

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاز و داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕەزامەندی درا بە لێخۆشبوونی ١٠٠٪ی سزای دارایی سەر ئەو خاوەنکارانەی پارەی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان دواخستووە. ئەم بڕیارەش وەک هاندانێکە بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی تایبەت و دەستەبەرکردنی مافی کارمەندان

 

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی داوا لە سەرمایەداران، خاوەنکاران و شوێنکارەکان دەکات کە لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا (سێ مانگ) سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بکەن، بە مەبەستی سوودمەندبوون لەم بڕیارەی لێخۆشبوونە.

43 جار خوێندراوەتەوە