بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، وەرگرتنی پارەی زیادە و گرانفرۆشی لە فرۆشگای بەشی گرتن و گواستنەوە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕێکاری یاسایی دژی بڵاوکارانی ئەو دەنگۆیانە دەگرێتەبەر
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لێسەندنی ڕێژەی 15٪ لەو پارەیەی بۆ ڕاگیراوان دەهێنرێت لەگەڵ گرانیی نرخی کاڵاکان، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری داواکاری گشتی و نوسینگەی مافی مرۆڤ سەردانی فرۆشگاکەیان کرد کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەدەبرێت. دوای پێداچوونەوە بە گرێبەستی تەندەرەکە و وەرگرتنی وتەی ڕاگیراوان، دەرکەوت زانیارییەکان دوورن لە ڕاستییەوە
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، وەک مافێکی یاسایی خۆی، ڕێکاری پێویست دژی ئەو کەس و دەزگایانەی ڕاگەیاندن دەگرێتەبەر کە هەواڵی هەڵبەستراو بڵاودەکەنەوە و هەوڵی چەواشەکردنی ڕای گشتی دەدەن.
51 جار خوێندراوەتەوە