هەلی کارکردن لە بانکی بازرگانیی نیشتمان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕاگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
07:01 - 14/10/2026
ئابوری
+
-

بانکی بازرگانیی نیشتمان دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارکردن لە لقەکانی بانکەکە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕووی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا دەکاتەوە. پرۆسەکە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەگرێتەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بانکەکە، ئەو فەرمانبەرانەی لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کار دەکەن، دەتوانن وەک بەرپرس و فەرمانبەری هۆبە داواکاری پێشکەش بکەن. پرۆسەکە لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە دەبێت و مەرجە خوازیاران مەرجەکانی ناو لینکەکە جێبەجێ بکەن.

 

پرۆسەی وەرگرتنی داواکارییەکان لە ڕۆژی (18ی تشرینی یەکەمی 2026) دەست پێدەکات و تەنها بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت. پاشان لە ڕۆژی (22ی تشرینی یەکەم) لینکەکە دادەخرێت و وەرگرتنی داواکارییەکان کۆتایی دێت.

 

کلیک لێرە بکە

478 جار خوێندراوەتەوە