بەڕێوەبەرایەتیی
بازرگانیی کەلوپەل و خۆراک لە سلێمانی دەستکردن بە دابەشکردنی سەبەتەی شەشەمی
خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانی ڕاگەیاند. پرۆسەی دابەشکردنەکە بنکەکانی 261 تا 262 لە ناو
شار و دەرەوەی شاری سلێمانی دەگرێتەوە و تایبەتە بە بەشەخۆراکی مانگی نۆی ساڵی 2026.
بەپێی خشتەی
دابەشکردنەکە، بەشەخۆراکی هەر کەسێک پێکهاتووە لە سێ کیلۆگرام برنج، یەک کیلۆگرام
شەکر، یەک لیتر زەیت، 400 گرام دۆشاوی تەماتە، لەگەڵ 500 گرام نیسک و 500 گرام
لەتکە نۆک. پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە کە دەکاتە 11ی تشرینی یەکەمی 2026، دەچێتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هۆشداری دراوەتە بریکارەکانی خۆراک لە ناو شار و دەرەوەی
شار کە لە کاتی دابەشکردندا ڕەچاوی کوالێتیی ماددەکان بکەن. جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هەر
ماددەیەک خراپ بوو و بەکەڵکی خواردن نەهات، نابێت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش
بکرێت، بەڵکو دەبێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی
بۆیان بگۆڕن.
534 جار خوێندراوەتەوە