دادگای تاوانەکانی کەرکوک - گەرمیان، سزای لەسێدارەدان و زیندانیکردنی بەسەر 10 تۆمەتباری کەیسی کوشتنی هاووڵاتییانی گوندی خاڵەبەگدا سەپاند، کە بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە شەڕیان کردبوو و چوار کەسیان کوشتبوو
لە کۆتا دانیشتنی کەیسەکەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، دادگا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر چوار تۆمەتباردا، هەروەها شەش تۆمەتباری دیکەش هەر یەکەیان بە 15 ساڵ زیندانیکردن حوکمدران. هاوکات چوار ڕاگیراوی دیکەی هەمان دۆسیە بەهۆی ساغنەبوونەوەی تۆمەتەکانیانەوە ئازاد کران
ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێوارەی ڕۆژی هەینی (19ی کانوونی یەکەمی 2025 )، کاتێک لەسەر ڕێگای گوندی خاڵەبەگی سەر بە قەزای ڕزگاری، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە شەڕە تەقە لە نێوان دوو لایەندا دروستبوو. لە ئاکامی ئەو گرژییەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
77 جار خوێندراوەتەوە