ئەنجوومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەبێت؛ رێژەی 14.14٪ی دانیشتووان بکرێتە
بنەمای دیاریکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027دا. هاوکات جەخت
دەکاتەوە کە دەبێت مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران هاوشێوەی عێراق بەبێ مەرج و
کۆتوبەند دابین بکرێت.
ئەمڕۆ
چوارشەممە (14ی تشرینی یەکەمی 2026)، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور
بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە
تایبەت بوو بە ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پشکی هەرێم لە
رەشنووسی بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق.
دوای
هەڵسەنگاندنی راپۆرتی شاندی دانوستانکار، ئەنجوومەنەکە نیگەرانیی خۆی لەسەر هەندێک
پێشنیاز دەربڕی. داواشیکرد شایستەی دارایی سەرجەم توێژەکان لە فەرمانبەران،
پێشمەرگە و خانەنشینان بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دوور لە ململانێی سیاسی
خەرج بکرێت.
لە بەشێکی
دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە تەواوی سزای
دواکەوتنی بەشدارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی. بڕیارەکە بەو مەرجەیە کە
خاوەنکاران لە ماوەی 90 رۆژی کارکردندا تەواوی قەرزە کەڵەکەبووەکانیان بۆ سندووقی
دەستەبەری کۆمەڵایەتی بگەڕێننەوە.
85 جار خوێندراوەتەوە