پارێزگاری
بانکی ناوەندیی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە کە نرخی دۆلار
لە 1500 دیناردا جێگیرە و بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاریی
تێدا ناکرێت.
هۆکاری جێگیریی
نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر دەستکارییەک لە نرخی دۆلاردا، دەبێتە هۆی گۆڕینی
تەواوی خشتە و بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی، چونکە پرۆژەیاساکە بەتەواوی لەسەر
بنەمای 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک داڕێژراوە.
بڕیار بوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری
بانکی ناوەندی بکات بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی گۆڕینی نرخی دۆلار و ڕەشنووسی
بودجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دانیشتنەکەی
هەڵوەشاندەوە و تەنها بە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کۆتایی پێهێندرا.
ئەم پێشهاتە
دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، بانکی ناوەندی نرخی نوێی مامەڵەکردن بە دۆلاری
بڵاوکردەوە؛ نرخی کڕینی لە وەزارەتی دارایی بە 1500 دینار، فرۆشتنی بە بانكەکان بە 1510 دینار و بۆ هاووڵاتییانیش بە 1520 دینار دیاری کرد، کە لە 7ی
تشرینی یەکەمی 2026ـەوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
760 جار خوێندراوەتەوە