لە
ئازەربایجان، ڕێگری لە چوونەژوورەوەی ئەو کچە خوێندکارانە دەکرێت کە باڵاپۆشن و
ڕێگە نادرێت بچنە ناو قوتابخانەکانەوە، ئەم هەنگاوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتیی
توندی خوێندکارەکانی لێکەوتووەتەوە.
ئەم ڕێگرییە
دوای ئەوە دێت کە لە 21ی ئەیلولی ڕابردوودا، ئەنجومەنی وەزیرانی
ئازەربایجان بە سەرۆکایەتیی عەلی ئەسەدۆڤ، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، گۆڕانکاریی
لە ڕێنماییەکانی پەیوەست بە پۆشاکی یەکگرتووی خوێندکاراندا کرد.
هەرچەندە لە
ڕێنماییە نوێیەکاندا بە ڕاستەوخۆیی باس لە قەدەغەکردنی باڵاپۆشی (حیجاب) نەکراوە،
بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە هەر پۆشاکێک پێچەوانەی شێوازی یەکگرتووی جلی
خوێندکاران و بنەمای "سێکولاریزم (عەلمانییەت)" بێت ڕێگەپێدراو نییە، ئەمەش لەلایەن
ناوەندەکانی خوێندنەوە وەک قەدەغەکردنێکی ناڕاستەوخۆی باڵاپۆشی جێبەجێ دەکرێت.
752 جار خوێندراوەتەوە