وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی و نوێنەری بازرگانان تاوتوێی کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی نرخی
دۆلار لەسەر بازاڕ دەکەن، داواش لە بەغدا دەکرێت ڕسووماتی گومرگی لەسەر هەندێک
کاڵا و ماددەی خۆراکی هەڵبگرێت بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و پاراستنی
بژێویی هاووڵاتییان.
لە
کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە بە بەشداریی بریکاری وەزارەتی بازرگانی،
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران و ژووری بازرگانی
بەڕێوەچوو؛ گفتوگۆ لەسەر دۆخی بازاڕ، ئاسانکاریی گومرگی بۆ بازرگانان و دابینکردنی
پێداویستییەکان بە نرخی گونجاو بۆ خەڵک کرا.
ڕەسووڵ حاجی
عومەر، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران جەختی کردەوە، پێویستە بازرگانان
لە دیاریکردنی نرخدا دۆخی ئابووریی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگرن و لە بەرزکردنەوەی
نادروستی نرخەکان دوور بکەونەوە. هاوکات نوێنەری بازرگانانیش کێشە و گرفتەکانیان
خستەڕوو بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لای لایەنە پەیوەندیدارەکان.
104 جار خوێندراوەتەوە