کاندیدانی وەزارەتە ماوەکانی کابینەکەی عەلی زەیدی ئاشکرا بوون

KNN : Kurdish News Network
09:46 - 13/10/2026
عێراق
+
-

گفتوگۆ سیاسییەکان بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاریی حکومەتی عێراق بەردەوامن و پەرلەمانتاران پێشبینی دەکەن هەفتەی داهاتوو سەرجەم پۆستە ماوەکان یەکلایی بکرێنەوە، لەکاتێکدا تا ئێستا نزیکەی 90٪ـی کابینەکە تەواو بووە.

 

بەپێی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتار، ناکۆکیی سەرەکی لەناو "ئەنجومەنی سیاسیی سوننە" لەسەر کاندیدی وەزارەتی ڕۆشنبیرییە. بۆ وەزارەتی بەرگریش دیارترین کاندیدەکان بریتین لە نایف شەمەری، عەلی ئەعرەجی، تەڵاڵ جبوری و جومعە عناد. هاوکات دۆسیەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە دوای ئەوەی یاسر مالیکی جێگەی قاسم عەتای گرتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

 

لەبارەی وەزارەتەکانی دیکەوە، وەزارەتی کار بۆ محەمەد موسەوی و وەزارەتی لاوان بۆ سەفا کینانی یەکلایی بوونەتەوە. بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش ناوی ڕێباز حەملان و بەناز دۆسکی دەهێنرێت. هەروەها کاندیدانی وەزارەتەکانی گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و پلاندانانیش دیاریکراون و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە پەسەند بکرێن.

216 جار خوێندراوەتەوە