ترەمپ: وزەی پاک ئەڵمانیا بەرەو لێواری داڕمان دەبات

KNN : Kurdish News Network
08:51 - 11/10/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتەکانی وزەی پاک لە ئەڵمانیا دەگرێت و پێی وایە پشتبەستن بەو جۆرە وزەیە، ئەو وڵاتەی بەرەو لێواری داڕمان بردووە.

 

لە وتارێکدا لەبەردەم لایەنگرانی لە ویلایەتی تێنیسی، ترەمپ جارێکی دیکە ڕەتیکردەوە ئەمەریکا پێویستی بە وزەی سەوز هەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو وڵاتانەی پشتی پێ دەبەستن نزیکن لە مایەپووچبوون، هەروەها وتیشی: "ئەڵمانیا کە ئەو تاقیکردنەوەیەی ئەنجامداوە، نزیک بوو لە لەناوچوون"، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگە و ئامارێک بۆ سەلماندنی قسەکانی بخاتەڕوو.

 

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە چوارچێوەی ڕەخنە بەردەوامەکانیەتی بۆ سیاسەتەکانی کەشوهەوا و بەکارهێنانی وزە نوێبووەوەکان، کە ناکۆکییەکی قووڵی لەنێوان ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا دروستکردووە. لە بەرامبەردا ترەمپ جەخت لە فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، غاز و خەڵووز دەکاتەوە و پێی وایە ئەمانە سەرچاوەی سەرەکین بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە و سەقامگیریی ئابووریی ئەمەریکا.

162 جار خوێندراوەتەوە