بانکی ناوەندی: کارتە ئەلیکترۆنییەکان بە نرخی فەرمی بۆ هاووڵاتییان لە دەرەوە کاردەکەن

KNN : Kurdish News Network
02:27 - 12/10/2026
ئابوری
+
-

بانکی ناوەندیی عێراق ڕەتیدەکاتەوە بڕی 600 ملیار دیناری بۆ بانکەکان گەڕاندبێتەوە بە پاساوی گۆڕینی نرخی دۆلار، و جەخت دەکاتەوە سەرجەم کارتە ئەلیکترۆنییەکان بە نرخی فەرمیی پەسەندکراو بۆ هاووڵاتییان لە دەرەوەی وڵات کاردەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بانکی ناوەندی ئەو دەنگۆیانەی بە ناڕاست ناوبرد کە گوایە بانکەکە نرخی پێشووی (1320 دینار)ی بۆ هەر دۆلارێک پەسەند نەکردووە و داوای جیاوازیی نرخەکەی کردووە بە (1520 دینار بۆ هەر دۆلارێک).

 

هاوکات دڵنیایی دەدات کە سەرجەم داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی کە پێش ڕێکەوتی 7ی تشرینی یەکەمی 2026 پێشکەش بە بانکەکان کراون، بە نرخی کۆن و بەبێ هیچ تێچوویەکی زیادە خەرج دەکرێن و لە ئێستاشدا دەستکراوە بە وەرگرتن و جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

 

لە کۆتاییشدا بانکەکە هۆشداری دەداتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ وردبوون لە گواستنەوەی زانیارییەکانی تایبەت بە نرخی دۆلار و بازاڕەکان، و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند دەکات بەرامبەر هەر لایەنێک پڕوپاگەندە و هەواڵی چەواشەکارانە بڵاوبکاتەوە.

263 جار خوێندراوەتەوە