ترەمپ: لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێراندا زیادەڕەویمان کردووە

KNN : Kurdish News Network
09:00 - 13/10/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، باوەڕی وانییە ڕووسیا و چین هاوکاریی ئێران بکەن و جەخت دەکاتەوە کە تاران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام نازانێت چۆن بەدەستیبهێنێت. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات وڵاتەکەی لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێراندا زیادەڕەویی کردووە.

 

ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردەوە، چاودێریی چەندین بۆچوون دەکات کە باس لە هاوکارییەکانی مۆسکۆ و پەکین بۆ تاران دەکەن، بەڵام جەختی کردەوە "هەر هاوکارییەک لەلایەن ڕووسیا و چینەوە بۆ ئێران هەبێت، لە نزمترین ئاستدایە، ئەگەر لە بنەڕەتیشدا بوونی هەبێت".

 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئاستی گرژییەکان گرت و ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران لەوانەیە زیادەڕەویی کردبێت، لە کاتێکدا پێویست بوو لە ئاستی یەکەم یان دووەمی پەرەسەندنی ململانێکاندا بوەستێت.

 

ئەم هەڵوێستەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گرژییە ناوچەییەکان و چاوەڕوانییەکان بۆ دۆزینەوەی دەروازەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن و هێورکردنەوەی دۆخەکە.

115 جار خوێندراوەتەوە