سەرۆکی
پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو گەمارۆی دەریایی هەڵنەگیرێت و ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان بەتەواوی نەوەستێنرێن، گەرووی هورمز ناکرێتەوە.
لە لێدوانێکدا
سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆی وڵاتەکەی، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
ئاماژەی بەوە کرد، لە سکاڵا و گلەییە ئابوورییەکانی هاووڵاتییان تێدەگات و ڕێز لە
ڕەخنەکانیان دەگرێت، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەم قۆناغەی ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی
دیکە پێویستی بە یەکڕیزیی نیشتمانی هەیە.
لە بەشێکی
دیکەی قسەکانیدا هێرشی کردە سەر ئەمریکا و وتی: "ئەو دوژمنەی بەناچاری
ڕەزامەندی لەسەر یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە دەربڕی، ئێستا بۆ قەرەبووکردنەوە و
شاردنەوەی شکستە سیاسییەکانی، لە بەڵێن و پابەندبوونەکانی پاشگەز بووەتەوە."
161 جار خوێندراوەتەوە