ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هێزەکانیان پڕچەکترین سوپای مێژووی جیهانیان چۆک پێ داداوە و لەژێر فەرماندەیی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەییدا، دەرگای ڕاپەڕینیان بەڕووی چەوساوەکاندا کردووەتەوە.
لە پەیامێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، ئەحمەد وەحیدی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەکانیان لە ماوەی شەش مانگ جیهادی بێوێنەدا، شکۆیەکیان نواندووە کە چاوی جیهانی سەرسام کردووە. هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە: "ئێمە بە دوژمنانمان سەلماند کە دەتوانین ئیسلام بەسەر جیهاندا حاکم بکەین."
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دڵنیایی داوەتە گەلانی ناوچەکە و ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە و بە پشتیوانیی خودا، کۆتایی بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین و لوبنان دەهێنن.
112 جار خوێندراوەتەوە