بەڕێوەبەرایەتیی
هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لە جێگیرکردنی کامێرای نوێی تۆمارکردنی
سەرپێچیی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە کامێراکان
دەخرێنە قۆناغی تاقیکردنەوەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە،
کامێراکانی تیژڕەوی لە ڕێگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دەخرێنە ژێر پرۆسەی
تاقیکردنەوە (تێست).
هاتووچۆی سۆران
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو (11ی ئابی 2026) لە کاتژمێر 2:00ی
دوای نیوەڕۆ، کامێراکان بە فەرمی دەستبەکاردەبن و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن. هاوکات
جەخت لەوەش دەکاتەوە کە سیستەمی کارکردنی ئەم کامێرایانە بە شێوازی خاڵ بۆ خاڵ (Point to Point) دەبێت و زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراویش
لەو ڕێگەیەدا 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
1993 جار خوێندراوەتەوە