سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق : لەژێر هیچ بیانوویەکدا قبوڵ ناکرێت خاکی هەرێم و بەرپرسەکانی بکرێنە ئامانج

KNN : Kurdish News Network
06:36 - 17/08/2026
عێراق
+
-

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵی بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی هەرێم، لە هەمان کاتیشدا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە هەوڵەکانیان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری و ڕاگرتنی ململانێکان دەکاتەوە

 

 سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکە پێشهاتێکی مەترسیدار و قبوڵنەکراوە کە سەروەریی عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییەکانی پێشێل دەکات

 

 

هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی جیانەکراوەیە لە ئاسایشی عێراق، و بەئامانجگرتنی هەر بەشێک لە خاکی هەرێم، یان بەرپرسان و دامەزراوەکانی لەژێر هەر بارودۆخ و بیانوویەکدا بێت، کارێکە بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە

 

350 جار خوێندراوەتەوە